ئەلمۆنیتۆر: ئەمریکا پلان دادەنێت لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێتەوە

پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت" وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) داوای لە هاوپەیمانە كوردەكانی سوریا كردووە  لەگەڵ رژێمی ئەسەد ڕێك بكه‌ون". 

پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە" واشنتن داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە کە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد ڕێکبکەون، بەڵام سەرۆكی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پێشنیازەكەی رەتكردووەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی پێشنیازەکەی واشنتن پاراستنی هێزەكانی سوریای دیموكراتە كە كوردەكان سەركردایەتی دەكەن لە شەڕ دژی داعش.

پێگەی ئەلمۆنیتۆر لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕاشیگەیاندووە"
 كشانەوەی ئەمریكا رەنگە بوبێتە پرسێكی حەتمی، ئەگەر نزیك نەبێت لە گەرمەی هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان لە نێوان هێزە پاڵپشتیكراوەكان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکاوە لە دوای هێرشەكەی بزوتنەوەی حەماس بۆ ئیسرائیل". 


AM:11:01:23/01/2024