کەشناسی: باران و بەفردەبارێت


ئەمشەو هەینی کەشناسی هەرێم رایگەیاند " لە دوای نیوە شەوەوە باران دەستپێدەکات و لەناوچە بەرزەکانی هەرێمیش بەفر دەبارێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمشەو لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێ لە دوای نیوە شەو نمە باران و بارانی مام ناوەند ببارێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و بەشێک لەو شاروچکانەی کە لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانەوە نزیکن".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " ئەو ناوچانەی کە پێشبینی دەکرێ ڕێژیەکی زیادتر بارانی لێ ببارێ ئەمانەن سنوری دهۆک و ئاکرێ و بەردەڕەش و هەولێر هەروەها کۆیە و ڕاپەڕین لە کاتەکانی بەیانیدا".

کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە: 
هەولێر 0.8
پیرمام 1.0
سلێمانی 0.5
چەمچەماڵ 0.5
شەمامک 1.4 
دهۆک 2.1
زاخۆ 8.5 
ئاکرێ 0.2
ئامێدی 10.0
بامەرنێ 7.4
بارزان 2.0
بازیان 0.2
ماوەت 0.2
خەبات 3.6
مانگیش 5.4
سۆران 0.2
مێرگەسور 1.0



PM:10:59:26/01/2024