کەشناسی: بەفر لە بەرزییەکان و باران لەدەشتەکان دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ دوو شەممە و سبەی سێ شەممەی بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکات نمە باران لە شوێنە دەشتی و نزمەکان و بەفر لە شوێنە بەرزەکان ببارێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە:

کەش، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، کەمێک نمە باران لەباکووری پارێزگای دهۆک دەبارێت، هەروەها لەشاخەبەرزەکان بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت. 

پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبیتەوە تەنها ناوچەکانی بادینان نەبی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی سێ شەممە:

کەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوویەکاندا دەبارێت.

پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک:٩ پلەی سیلیزی
کەرکووک:١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٤پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -١پلەی سیلیزی
سۆران: ٧ پلەی سیلیزی



AM:10:47:29/01/2024