وتەبێژی حکومەت: هەر رۆژە بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم ناردنی مووچەی هەرێم


وتەبێژی حکومتی هەرێم لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمەوە، دەڵێت" لەوەتەی درووستبوونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر رۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک، لە کاتێکدا ئێمە روون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە".

پێشەوا هەورامی لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" لە گەڕانێکی سادەی چوار هەواڵی بڵاوکراوەی ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێکراو، رێژەی بە هەردانی مووچە لە عێراق بەمشێوەیە:

- ئەلجەزیرە:٢٠٪ی پارەی مووچەی عێراق بۆ مووچەخۆری وەهمی دەڕوات، کە نزیکی ١٠ ملیار دۆلاری ساڵانەیە و زیاترە لە موچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

ئەلحوڕە: ٣٠٠ ملیار دۆلار لە عێراق بۆ پڕۆژە و مووچەی وەهمی چووە.
ئەلبەغداد ئەلیەوم: لە لیستی خانەنشینانی عێراقدا، ٢٢ هەزار مووچەخۆری وەهمی هەن، کە ٨٠٠ ملیار دینار لە خەزێنەی عێراق دەبەن".
بی بی سی: ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە، کە ٥٠ هەزار سەربازی وەهمی مووچەیان لە خەزێنەی عێراق وەردەگرن، وەهمی نەک بندیوار.

هەروەها پێشەوا هەورامانی نووسیەتی، "ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە، کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟. ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لە کوردستان برسیکراوە".

ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە، جگە لە مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوویان فەوتاوە.



PM:12:21:29/01/2024