وێنە.. چۆپی دوای بوون بە دایک بۆجاری دووەم وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد چۆپی فەتاح دوای بوونی بە دایک بۆ جاری دووەم وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردەوە. 

چۆپی فه‌تاح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام) چەند وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردەوە کە یادی پێنج ساڵەی لە دایکبوونی (لیڤیای) کچەکەی دەکەنەوە. 

چۆپی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان دەنوسێت" کاتێکی خۆش و گەش بە یەکەوە لەگەڵ خێزانە جوانەکەم سوپاس بۆ خوا". 

هەروەها چۆپی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە کە بۆ جاری دووەم بووە بە دایکی کچێک بە ناوی (لیانا)

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


AM:12:03:30/01/2024