یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لەسەر ناوبژیوانی یاریەکەی عێراق و ئوردن هاتەدەنگ

یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بەو ڕووداوانە بڵاوکردەوە کە لە یاری نێوان عێراق و ئوردن لە یاری قۆناغی ١٦ی جامی ئاسیادا ڕوویدا.

 یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە بە توندی ئیدانەی هەر ڕەفتارێکی نائارامکەر و دوژمنکارانە دەکات، چونکە هەڵوێستێکی سازشنەکراو لە بەرامبەر ئەو جۆرە ڕەفتارانەدا دەگرێتەبەر.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە باوەڕمان بە دابینکردنی ژینگەیەک هەیە کە ڕۆژنامەنووسان بتوانن بەشداری لە کارە گرنگەکانیان بکەن کە ڕووماڵکردنی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی ئاسیا بە شێوەیەکی پیشەیی و بە ڕێزگرتنی یەکترەوە.

 جەختیشی کردەوە: یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا زۆر بێ هیوا بووە لە ئەنجامی ئەو کارانەی کە لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی نێوان عێراق و ئوردن ڕوویاندا، هەروەها بڕیارێکی خێرای داوە بۆ بێبەشکردنی ئەو تاکانەی بەرپرسیارن لەو ڕووداوانە لە ڕووماڵکردنی نەک تەنها جامی ئاسیای AFC قەتەر 2023، بەڵکو پاڵەوانێتییەکانی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، چونکە مۆڵەتی میدیاکان بە ئیمتیازێک دادەنرێت کە بەرپرسیارێتی پابەندبوون بە ستانداردە ئەخلاقییەکان لەخۆدەگرێت، هەرکەسێک ئەم ستانداردانە پێشێل بکات ڕووبەڕووی لێکەوتەکانی دەبێتەوە.”

 یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە درێژەی بەیاننامەکەیدا وتی: کاتێک ڕووبەڕووی هەر ڕەفتارێکی وێرانکەر دەبێتەوە کە مەترسی لەسەر سەلامەتی تاکەکان لە بۆنەکانماندا دروست بکات، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بە خێرایی هەنگاو دەنێت لە پێناو پاراستنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پاراستنی ناوبانگ و پیرۆزی پاڵەوانێتییەکانمان.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دڵنیاین کە وەڵامدانەوەمان لەم بۆنەیەدا کاریگەری ڕێگری دەبێت بە ناردنی پەیامێکی ڕوون کە ئەو جۆرە ڕەفتارانە تەحەمول ناکرێت.

 لە کۆتاییدا وتی: لە چوارچێوەیەکی جیاوازدا، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا هیچ لێدوانێک لەسەر کەیسەکانی پەیوەست بە ئەدای ناوبژیوانی نادات، و ئێمە بە توندی ئیدانەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک، هەراسانکردنێک، یان بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسی دەکەین کە ناوبژیوانان، یاریزانان، بەرپرسان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بکاتە ئامانج. ئەم جۆرە کارانە لەگەڵ "بە ڕۆحی یاریکردنی دادپەروەرانە و ڕێزگرتن کە ئێمە لەناو کۆمەڵگەی تۆپی پێی ئاسیادا پەرەی پێدەدەین".

 هەڵبژاردەی ئوردن دوای یارییەکی بەهێز و ورووژێنەر لە  جامی ئاسیا بە ئەنجامی 3-2 لە هاوتا عێراقییەکەی بردەوە.


PM:02:47:30/01/2024