سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی بایکۆت ناکەن

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند" ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوسینگەکانی شارەکان و لیژنە پسپۆڕییەکان و نوێنەرایەتییەکان گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە ئۆمێدی بەدەنگەوە هاتنی خێرای هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بۆ داواکارییەکانمان، بەردەوام دەبین لە خزمەتی نەخۆش و هاوڵاتیانی هەژار".

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوسینگەکانی شارەکان و لیژنە پسپۆڕییەکان و نوێنەرایەتییەکان گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە ئۆمێدی بەدەنگەوە هاتنی خێرای هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بۆ داواکارییەکانمان، بەردەوام دەبین لە خزمەتی نەخۆش و هاوڵاتیانی هەژار".

هەروەها وتویانە" لە سەرەتای داهاتوو توانای بەرگەگرتنی ئەم قەیرانە قورسەمان نامێنێت و ناچار دەبین ئەم سێکتەرە گرنگ و هەستیارە بەجێهێڵین کە راستوخۆ پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە".

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە" لە ئەگەری بەدەنگەوە نەهاتنمان بەرپرسیارێتی هەر رووداوێکی نەخوازراو دەخەینە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی".

دەقی بەیاننامەکەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی بەم شێوەیە: 



PM:10:02:30/01/2024