پۆلیسی راپەڕین لەبارەی گیان لەدەستدانی گەنجێک ڕوونکردنەوە دەدات

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" ئێوارەی دوێنی لە سنوری حاجیاوا گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەوە گیانی لەدەستداوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین، ئەمڕۆ هەینی لە ڕوونکردنەوەیەوکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە سنوری قەزای حاجیاوا لە نزیک گەرمکەنداڵ گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی بە گولەوە گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە تەمەنی (٢٣) ساڵە و هێزەکانی پۆلیس دوای گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەستیان بە رێکارە یاساییەکان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا روون نییە ئەو گەنجە چۆن گیانی لەدەستداوە، بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە و چۆنیەتی رودانی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


PM:05:02:02/02/2024