حکومەتی عێراق: بۆردوومانەکانی ئەمریکا ١٦ کوژراو و ٢٥ برینداری لێکەوتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند  لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر هەردوو ناوچە عەکاشات و قائیم ١٦ کوژراو و ٢٥ بریندرا هەیە، دەڵێت" ئەمە هەنگاوێکی دوژمنکارانەی تازەیە لەسەر سەروەری عێراق".

لە راگەیاندنێکدا کە باسم عەوادی وتەبێژی سەرۆکی وەزیران بڵاویکردەوە، تیایدا ئەو راگەیاندنە رەتدەکاتەوە کە ئاماژە بۆ هەماهەنگی نێوان ئیدارەی ئەمەریکا و حکومەتی سودانی دەکات کە پێش هێرشەکە ئاگادارکرابنەوەو بە " درۆ و چەواشەکاری " وەسفی دەکات. 

دەقی راگەیاندنەکەی حکومەتی عێراق

ئیدارەی ئەمریکا دەستدرێژییەکی نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامداو، پێگەی هێزە ئەمنییەکانمانی لە ناوچەی عاکاشات و ئەلقائیم، هەروەها شوێنە مەدەنییەکانی وڵاتی دراوسێ ( ئاماژەیە بۆ سوریا )، لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکییەوە بۆردومان کرد.

ئەم دەستدرێژییە ١٦ شەهیدی لێکەوتەوە، کە خەڵکی مەدەنیشیان تێدایە، جگە لە ٢٥ بریندار، هەروەها زیان بە بینای نیشتەجێبوون و ماڵی هاووڵاتییان گەیاندووە.

پاشان لایەنی ئەمریکی بە ئەنقەست ڕاستییەکانیان هەڵدەگێڕێتەوەو ساختە دەکات، کە گوایە هەماهەنگی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی ئەم دەستدرێژییە لە نێوان ئەمەریکاو عێراقدا هەبووە، کە ئەمەش بانگەشەیەکی درۆیە بە ئامانجی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی نێودەوڵەتی و ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی بەرامبەر بەم تاوانە ڕەتکراوە بەپێی هەموو یاسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان.

ئەم لێدانە شەڕانگێزانە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەخاتە لێواری لەناوچوون، هاوکات دژیی هەوڵەکانی دروستکردنی سەقامگیرییە لەناوچەکەدا.

عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە نابێت خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حسابات و، دەبێت هەموو لایەنەکان درک بەمە بکەن، خاک و سەروەری وڵاتەکەمان شوێنی گونجاو نییە بۆ ناردنی پەیام و نیشاندانی هێز لە نێوان نەیاراندا.

هاوکات دووپاتی دەکەینەوە کە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە و ئەو ئەرکەی پێی دراوە، لایداوە، بووەتە هۆکارێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاساوێک بۆ تێوەگلانی عێراق لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدات کە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانی و دەستووری پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی خاکەکەمان و شارەکانمان و ژیانی منداڵەکانمان لە هەموو جۆرەکانی دەستدرێژییەکی چەکداری.

شکۆمەندی و سەبەرزی بۆ شەهیدەکانمان، چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

باسم عەودای
وتەبێژی حکومەتی عێراق
٣ی شوباتی ٢٠٢٤

 



PM:12:32:03/02/2024