راهێنەری عێراق پاش گەڕانەوەی بۆئیسپانیا چی بە یاریزانە عێراقیەکان وت؟

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، خیسوس کاساس پاش گەڕانەوەی بۆ وڵاتەی ئیسپانیاو دەرکرانیان لە جامی ئاسیای ٢٠٢٣، بۆ ڕادیۆیەکی  ئیسپانی  ستایشی یاریزانە عێراقییەکان دەکات.

کاساس دەڵێت:" عێراق بەهرەمەندی هەیە کە من بەدووری نازانم شایستەی بەشداریکردن بێت لە خولی ئیسپانیا ، وەک "عەلی جاسم”ی درەوشاوە، کە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی هەڵبژاردەی عێراق، "یوسف ئەمین.


دەشڵێت" ئەوانی دیکەش کە یاریزانانی خوار تەمەنی ٢٠ ساڵن، داهاتوویەکی گەورەیان لە پێشە.

خیسۆس کاساس بڕیاری مانەوەی لە هەڵبژاردەی عێراق دا تا ٢٠٢٦،و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا مەشقەکانی بۆ پاڵاوتنی مۆندیال دەستپێبکاتەوە.


PM:01:35:03/02/2024