گۆرانیبێژی لاوی کورد ئاریاس جاڤان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.
ئاریاس لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی (تۆ بووی) بڵاوكردەوە کە تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە خۆی دایناوە، هونەر دیلۆن كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە، لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆنسێرتی ئەنجام داوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.