"لە پشتیوانییەکانی یەکێتی بۆ پەکەکە دەستەوەستان نابین"

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت" پێویستە بەرپرسانی یەکێتی سنوورێک بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەکەکە دابنێن"، دەشڵێت" لە پشتیوانیکردنی بەرپرسانی یەکێتی بۆ پەکەکە دەستەوەستان نابین". 
 
هاکان فیدان وەزیری دەەرەوەی تورکیا، ئەمشەو لە چاوپێکەوتنێکدا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند" یەکێتی و بەرپرسانی سلێمانی هەماهەنگی پتەویان لەگەڵ پەکەکەدا هەیە کە لە رووی هەواڵگرییەوە زۆر لە نزیکەوە چاودێریمان کردووە". 
 
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئاشکراکردنی ئەو بابەتە بۆ رای گشتی، لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی لە سلێمانی دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت سنورێک بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەکەکە دابنێن. 
 
" بەرپرسانی یەکێتی نیازیان نییە دەستبەرداری پەیوەندییەکانیان بن، هەربۆیە هەنگاو بە هەنگاو دەستمانکرد بە سزادانیان، ئێستاش لە رێگەی سنووردارکردنی چالاکییە ئاسمانییەکان سزایان دەدەین، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بن، ئێمەش ناچار دەبین هەنگاوی زیاتر بنێین و تا کۆتایش لە پشتیوانیکردنی بەرپرسانی یەکێتی بۆ پەکەکە دەستەوەستان نابین". (وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بۆکردووە)


AM:12:01:05/02/2024