سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له گفتوگۆكانی گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق وهێنانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای عێراقه‌وه بووه و له‌سه‌ر داوای عێراقیش كۆتایی به ئه‌ركیان دێت.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی (ئه‌لحه‌ده‌س) رایگه‌یاند" دوای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه".
سودانی وتیشی" هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له گفتوگۆكانی گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق".
ئاماژەی بەوەشداوە کە هێنانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای عێراقه‌وه بووه و له‌سه‌ر داوای عێراقیش كۆتایی به ئه‌ركیان دێت.
له‌باره‌ی ئاڵۆزی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چه‌كداره میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" گه‌یشتووین به هاوكێشه‌یه‌ك، وه‌ستانی هێرشی میلیشیاكان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانی وه‌ڵامه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت".