دەرکەوتنی لێدان بە رووخساری ئەحمەدی نەژادەوە دەبێتە جێگای بایەخی میدیاکان

لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووتری ئێران بە دەمووچاوی کوتراوەوە لە میدیاکانی ئێراندا دەردەکەوێت، ئەمەش بۆتە مایەی پرسیار کە کێ دەستدرێژیکردۆتەوە سەر ناوبراو. 

ماڵپەڕە ئێرانییەکان وێنەی مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێرانیان بڵاوکردەوە، کە شوێنێ لێدان لەسەر دەموچاوی دەردەکەوێت، ئەمەش پرسیاری لەبارەی نهێنی دیارنەمانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دروستکردو دەرکەوتنی بەم شێووەیە.

ئەو وێنانەی بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە ئەحمەدی نژاد بە یاوەری ئەندامانی ئەنجومەنی تێگەیشتنی ئیستحقاقی چووەتە مەزارگەی یەکەمین ڕێبەری ئێران (خومەینی).

لە هەندێک وێنەکاندا ئەحمەدی نژاد دەمامکێکی شین بە دەموچاویەوەیەتی هەروەها لە ژێر چاوی چەپیدا چەقۆیەکی گەورە دەردەکەوێت.

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، تا ئێستا هۆکاری ئەو لێدان و شین بوونەوەیەی دەموچاوی ئەحمەدی نژاد نەزانراوە، و ئایا تووشی کێشەی تەندروستی بووە یان نا؟ هەروەها هیچ لێدوانێک لە نووسینگەکەیەوە بڵاونەکراوەتەوە. ماڵپه ڕی هه واڵی ئه سر ئێران بڵاویکردووه ته وه ، گۆڕانی ڕووخساری ئه حمه دی نژاد سه ڕنجی فۆتۆگرافەرانی راكێشاوە بەلای خۆیدا.

ئەحمەدی نژاد لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە رووبەرووی ڕەخنەی توندی لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بۆتەوە، بەهۆی ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی سەبارەت بە شەڕی غەززە نەبووە، بەتایبەتی لەلایەن نەیارانی ڕیفۆرمخوازەوە.

ئەمە یەکەم دەرکەوتنی ئەحمەدی نژادە دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ٥ی ئۆکتۆبەردا دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گرت، پێش ئەوەی ڕێگەی پێبدات سەفەری گواتیمالا بکات.

لە ١٨ی سێپتەمبەردا ئەمریکا سزای بەسەر مەحمود ئەحمەدی نژاد و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا سەپاند بەهۆی تێوەگلانیان لە رووداوێک کە بە "دەستگیرکردنی نایاسایی" وەسفی کردبوو.

سزاکان دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕۆیشتنی ٥ هاووڵاتی ئەمریکی هات کە لە ئێران دەستبەسەر کرابوون، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان تاران و واشنتۆن.

ئەحمەدی نژاد لە ماوەی خولی سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، ڕەخنەی توندی ئاراستەی حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کردبوو، بە تایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧دا لە کێبڕکێی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دوورخرایەوە.

ئەحمەدی نژاد لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کە لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی.



PM:03:44:07/02/2024