کەشناسی: خۆڵبارین مەودای بینین کەمدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەی لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە و تۆزوخۆڵیش دەبێت.

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراو ئەمڕۆ رایگەیاند" ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوویەکانی باکووری هەرێم ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی".

ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی هەینی رایگەیاند" کەشی ئاسمان لەنیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بۆ ماوەیەکی کورت لە هەندێ ناوچە شاخاوویەکان، لەناوچە سنووریەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٣  پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٥ سیلیزی

کەرکوک : ١٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان:١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی

سۆران: ١١ پلەی سیلیزی



AM:11:28:08/02/2024