ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە خانمە گۆرانیبێژی کورد دڵنیا ڕەزازی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (دەبارێ) بڵاوکردەوە.
کەمێک پێش ئێستا دڵنیا بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (دەبارێ) لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە و پێشكەشی هەوادار و گوێگرەکانی کرد.
بەرهەمە نوێکەی لە نوسین و ئاوازی هونەرمەندی دیاری کورد ناسری رەزازی باوکییەتی، لەلایەن موکریان ئەبوبەکرەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەنجامدراوە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانەکەی خۆیەوە کاری پرۆدەکشنی بۆ ئەنجامداوە.
دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە، ساڵی (١٩٧٩) لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، ساڵی (٢٠٠٦) ئەلبوومە تەواونەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاوكردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەوروپا سازکردووە، بڕیارە لە داهاتووشدا چەندین بەرهەمی تۆماركراوی دیكەی بڵاوبكاتەوە.