کەشناسی کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و سبەی دابارین لە هەندێک ناوچە دەستپێدەکات.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە  ١٢ی شوباتی٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ئاسمان نیمچە هەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی دۆێنێ.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی سێشەممە ١٣ی شوباتی٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی شەودا دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، وپلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ٢١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٠  پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٢١ سیلیزی

کەرکوک : ٢٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٢١ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١١ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢٠ پلەی سیلیزی



AM:10:22:12/02/2024