نوسینگەی پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

نوسینگەی پارێزگاری سلێمانی دەڵێت" دەسەڵات دراوە بە یەکە کارگێڕی و یەکەمانی شاری سلێمانی و دەوروبەری لەوەی لە حاڵەتی پێویستدا پشوو رابگەیەنن". و جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامادەکاری کراوە بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو.

نوسینگەی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" دەسەڵات دراوە بە یەکە کارگێڕی و یەکەمانی شاری سلێمانی و دەوروبەری لەوەی لە حاڵەتی پێویستدا پشوو رابگەیەنن. دەشڵێت" هەموو دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە".

لای خۆشییەوە شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامادەکاری کراوە بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو.

جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆکاروباری کارگێڕی دەشڵێت" لەسەنتەری سلێمانی و ئیدارەی قەزاوناحیەکانی سەربەپارێزگای سلێمانی ئامادەکاری کراوە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو تیمەکانی خزمەت گوزاری لە ئامادەباشیدان و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەین لەکاتی هەر ڕوداوێک دەست بەجێ تەلەفۆن بۆ ژمارەکانی خزمەت گوزاریەوە بکەن تا بەهانایانەوە بچن، و بۆکاری پێویست نەبێ شەقامەکان بەکار نەهێن تائاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێ".



AM:12:05:15/02/2024