لە ئێران چالاكوانێکی كورد سزا درا

چالاکوانێکی رۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو کە چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات بڵاویکردەوە" چالاکوانێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە ناوی فاتمە شێخی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە لایەن دادگای ئێرانەوە تۆمەتبارکراوە بە بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەر ناڕەزای دەربڕین بەرامبەر جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان، دادگای ئێران سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەر ئەو چالاکوانەدا سەپاندووە، بەڵام جێبەجێکردنی سزاکە بۆ ماوەی دوو ساڵ ھەڵپەسێردراوە.


PM:02:52:15/02/2024