دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، بههۆی بەردەوام بوونی بارانبارین له نزیك پردی سهیداوای ههولێر ژمارهیهك ئۆتۆمبێل ژێر ئاو كهوتن.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ژێر پردی سەیداوەی هەولێر لافاو دروستبووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
هەروەها لە چەند شەقامێکی سەرەکی شارەکەش ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانیش ژێرئاو کەوتوون.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی ڕەوشی کەشوهەواوە لە گوندی گرد گۆران لە سنوری ناحیەی گردەسێن (١٦) بزنی کێوی خنکان و (١١)ی دیکەش لەلایەن بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێوە رزگارکران.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆش کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە دواینیوەڕۆی سبەینێوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
lلەم لینکەوە ڤیدیۆی ساتی لافاوەکە ببینە