پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان دەرنەچن


پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بەهۆی زۆری بارانبارین و درووستبوونی لافاوەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە مالەکانیان دەرنەچن.

ئەمشەو پێنج شەممە ١٥ ی شوبات هەڤاڵ ئەبوبەکر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت" لە ئەمشەودا؛ بۆ ئەوەی دووچاری هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو نەبنەوەو گرفت بۆ هاتوچۆو بۆ تیمە فریاگوزارییەکان دروست نەکەن؛ بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەو ناوەوەی شار بەکارمەهێنن".

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت" هەموو تیمەکان ئەرکی پێویستی خۆیان جێبەجێدەکەن و، هاوکارو پشتیوانیان بن".

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەهێزی باران و لێزمە رووی کردۆتە هەرێم هەموو ناوچەکانی گرتۆتەوەو لەچەندان ناوچە لافاو هەستاوەو ئاو چۆتە ماڵان و چەندان رێگا لەبەر لافاو گیراون ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان رووبەڕووی زەرەر بوونەتەوە. 



PM:08:24:15/02/2024