ئێران.. گەنجێک بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە ١٢ ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت

لە پارێزگای کرمانی ئێران گەنجێک بەهۆی ناکۆکیی خێزانیی ١٢ ئەندامی خێزانەکەی لە چەند ماڵێکی جیاجیادا دەکوژێت.

ئاژانسی هەواڵی  ئیرنای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە" ١٢ ئەندامی خێزانێکی بەهۆی ناکۆکیی خێزانییەوە دەکوژرێن". هەروەها ئاماژەی داوە لە ناویاندا چەند منداڵ و ژنێکیان تێدایە.

ئەم ڕووداوە لە دەوروبەری کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە باشووری پارێزگای کرمانی ئێران ڕووی داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەهۆی شەڕی خێزانی لە شاری فریاب، گەنجەکە بە دەمانچە لە چەند ماڵێکی جیاوازدا ١٢ ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە.

لەمبارەوە سەرۆکی دادوەری ئیبراهیم حەمیدی پارێزگای کرمان رایگەیاندووە" لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە گوندی فەرما و ئیمام ئادۆر، فریاب، بە چەکی کڵاشینکۆف ١٢ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە کە باوک و برا و زاوا و کەسانی دیکەشیان تێدایە".

ئیبراهیم حەمیدی ڕایگەیاند" هێرشبەرەکە لە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی کوژرا".

لە میانەی ئەم کۆمەڵکوژییەدا، سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری کرمان باسیان لە برینداربوونی چەند کەسێکی دیکەش کردووە.



AM:11:49:17/02/2024