بەرگری شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت" دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان دەرکەوت هۆکاری ئاگره‌كه‌ی ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن بووە".
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" كاتژمێر (١٢:٥٠) خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژوری کۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیان ئاگادارکرایەوە بە ڕوداوێکی ئاگر لە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر، دەست بەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان دەرکەوت هۆکارەکە تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرمکردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک، دواجار بووه‌تە هۆی کارلێک و تەقینی یەکێک لە بتڵی غازی لەو جێگایەدا، بەڵام زیانی گیانی بە دواوە نەبووە، تەنها زیانێکی بچوکی ماددی بوونی هەبووە.
هاوكات لای خۆشیەوە دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم بڵاویکردەوە" دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆیله‌رێكی ئاو، ئاگر له به‌شی چێشتخانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وته‌وه و هه‌ر زوو له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كۆنترۆڵكرا".
ئەوەشی خستەڕوو، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه، زیانی ماددی به چێشتخانه و به‌شێكی باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه.