لە کفری شەڕ تەقە لە نێوان دوو هێزی ئەمنی یەکێتیدا ڕوویدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە بازگەی (کارێز- کفری) شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزێکی ئاسایشی یەکێتی و هێزێکی دیکە کە خۆی بە کۆماندۆ ناساندووە ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک کە هێزی کۆماندۆی یەکێتی تێدا بووە لە بازگەی (کارێز - کفری) ویستوویەتی لە بازگەکە تێپەڕێت، بەڵام لە کاتی تیپەڕبوونیان بە بازگەکەدا، ئاسایش داوای ناسنامەیان لە هێزە کۆماندۆکە کردووەو بەهۆیەوە  دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستدەبێت. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکەوە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی وەک هێزی کۆماندۆی یەکێتی ناساندووە لەگەڵ پرەسەندی دەمەقاڵێکەدا تەلەفۆنیان کردووە بۆ ‌هێزەکانیان و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی پڕچەکی ئەو هێزە دێنە بازگەکە و لە ئەنجامدا بارگرژی و تەقەکردن ڕوودەدات و دەکەونە لێدانی ئاسایشەکان و سوکایەتییان پێدەکرنیان. 

 لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایش نیگەرانن لەوەی کە سوکایەتییان پێکراوە لە ناو بازگەکەی خۆیان. 

لەم دەقاڵێ و بارگرژیانەدا تەقە کراوەو لە چەند ئاسایشێک بە مشتەکۆڵە و کلکی تەفەنگ دراوە، بەلام کەس بە فیشەک نەکوژراوەو برینداریش نییە.

PM:02:43:17/02/2024