کەشناسی کوێ گشتی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کوێ گشتی بارانبارینی بۆ ئەمساڵ لە سەنتەری پارێزگاکان لەگەڵ بڕی بارنبارینی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم کۆی گشتی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان  بۆ ئەم ساڵ بەم شێوەیە یە:   

سەنتەری هەولێر: ٣٩٦ ملم 

سەنتەری دهۆک: ٤٥٧ ملم 

سەنتەری سلێمانی: ٤٣٦ ملم

سەنتەری کرکووک: ٢٠٠ ملم

سەنتەری هەڵەبجە: ٥١٧ ملم

زۆرترین بارانی ئەمساڵیش لە پارێزگای ھەولێر لە مێرگەسوورە  ١٧٩٩ ملم تۆمارکراوە .

زۆرترین بارانی پارێزگای دھۆک لە دینارتەیە ١٣٠٤.٤ ملم تۆمارکراوە.

زۆرترین بارانی پارێزگای سلێمانی لە یاخسەمەرە ٩٧٩.٧ ملم تۆمارکراوە .

زۆرترین بارانی پارێزگای ھەڵەبجە لە تەوێڵەیە ٧١٥.٢ ملم تۆمارکراوە

زۆرترین بارانی پارێزگای کەرکوک لە مەیدانە ٤٤٠.٥ ملم تۆمارکراوە

هەروەها بە پێی خشتەی بڵاوکراوە لەلایەن کەشناسییەوە بڕی بارانبارین لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بەم شێوەیەیە:
 
هەولێر: ٢٢.٤ ملم 

سلێمانی: ٢٣.٨ ملم

دهۆک: ١٦. ٥ ملم

کەرکوک: ٤.٢ ملم 

هەڵەبجە: ١٧ ملم 



AM:11:49:18/02/2024