دوای ناکۆکیەکەی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای لەسەر موڵکایەتی یانەیەکی وەرزشی لە سلێمانی، ئەمڕۆ لەسەر خانووەکەی گوڵەخانە شەڕ لەنێوان چەکدارانی هەردوولادا تەقییەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ ی شوباتی ٢٠٢٤ لە گوڵەخانە شەڕە تەقە کەوتە نێوان چەکدارەکانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای لەسەر خانوو و موڵکی گوندی گووڵەخانە کە دەکەوێتە رۆژئاوای هەڵەبجە، هێزەکانی ئاسایشی زوو گەیشتنە نزیک گوندی گووڵەخانە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناکۆکییەکە.
بەپێی زانیارییەکان ناکۆکی ئەو دوو برایە تەنها لە نێو حزب و بنەماڵەیەدا نەماوەتەوەو، شۆڕبۆتەوە بۆ ناکۆکی نێو نەوەکانی هەردوولا و کوڕەکانیان لەو ناکۆکیەوە گلاون.
تا ئێستا هیچ ئاسۆییەک نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییە کە رەگوریشەکەی ئابوری و دارایی و شەڕە لەسەر موڵکدارێتی حزبی سۆسیالیست.