وادەی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێم درێژكرایەوە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا کۆتایی ئەم مانگە وادەی تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێم درێژکراوەتەوە". 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" کاتی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێم تا کۆتایی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بکەن، بە مەبەستی نوێکردنەوەی کارتەکانیان.


PM:06:53:19/02/2024