ڤیدیۆ.. رۆژین دوای ماوەیەک دوركەوتنەوەی لە کاری هونەری بەرهەمێكی نوێی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری كوردی باکوری کوردستان رۆژین، دوای ماوەیەک زۆر دابڕانی لە کاری هونەری نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (ناڤێنم) بڵاوکردەوە. 

لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب رۆژین بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (ناڤێنم) بڵاوکردوەتەوە کە تێكست و ئاوازی بەرهەمەکەی لەلایەن زوهێر جەمیل نوسراوە، جێگر سەباح كاری دابەشكردنی بۆ كردوە، عەلی حەیدەر باشاك كاری میوزیكی بۆ ئەنجامداوە.

رۆژین لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری ئەدەنە لە دایكبووە و بە رەچەڵەك خەڵكی شاری مێردینی باكووری كوردستانە، جگە لە گۆرانی و موزیك، لە بواری شانۆش خزمەتی بە ھونەری كوردی كردووە و ماوەی زیاتر لە (٢٠) ساڵیشە گۆرانی دەڵێت و تائێستا حەوت ئەلبوومی بڵاوكردووەتەوە، هەروەها چالاکوانی بواری مافی مرۆڤیشە. 


AM:11:37:20/02/2024