وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندرا

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق و یۆنامی پێشنیاركراوه‌ كه‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجام بدرێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەى نێوان کۆمیسیۆن و سەرۆکایەتی هەرێم و یۆنانی ڕایگەیاندووە" پێدەچێت لە مانگى حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیاری کۆتایی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەمواری یاسایی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، دەتواندرێت دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بکرێت.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو داوایە بدات.


PM:01:14:20/02/2024