کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ی کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و هۆشداری درووستبوونی تەم دەدات

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمشەو تەم درووست دەبێت".

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لە هەڵشۆ زۆرترین باران باریوە کە ١٤.٨ ملم، لە ناو سەنتەری هەولێریش باران نەباریوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ئەمشەو ئاسمانی هەرێم نیمچە بۆ پەڵەهەور دەبێت لە گەڵ دروست بوونی تەم لە ناوچەکانی ڕۆئاوای هەولێر و باشوری هەرێم لە دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان.

بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر لە وێستگە هیچ نەباری بەڵام لە سەنتەری شار بڕێک باران باریوە

پیرمام: ١٦.٠ ملم

سلێمانی: دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ: ٠.١ ملم

دهۆک: ١.١ ملم

زاخۆ: ٦.٠ ملم

شەقڵاوە: ٣.٢ ملم

ئاکرێ: ١١.٨ ملم

بازیان: ٠.٢ ملم

هەڵشۆ: ١٤.٨ ملم

خەبات: ٠.٢ ملم

مانگیش: ١٤.٤ ملم

باتوفە: ١.٨ ملم

کەرکووک: دڵۆپ دڵۆپ



AM:12:03:21/02/2024