کەشناسی کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بەگشتی ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەبارن هەیە و لە ناوچە شاخەواییە سنوورییەکان ئەگەری هەیە بەفر ببارێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی هەینی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر : ١٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٦  پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٨ سیلیزی

کەرکوک : ٢٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان :١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی



AM:10:53:22/02/2024