سەرچاوەیەک لە لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" له‌سه‌ر داوای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ئازادی بۆ ئاواره‌كان و ئه‌ندامانی حزبه كوردستانیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروستده‌كرێن".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی عێراق به دروشمى (کەمپی ئازادی، بۆ دووبارە گەڕانەوەی ژیان) لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ژیانی خێزانە ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتى كوردستان لە هه‌رێمى کوردستان، بە چاودێری نوسینگەی یوئێن و حکومەتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کەمپێکەوە، لە بۆردومان پارێزراو دەبێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشنیازی بۆ حکومەتی عێراق و ئێران کرد، بۆ ئەوەی ئەندامەکانی حزبە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵات کە نیشتەجێى هه‌رێمى کوردستانن، بچنە ژێر چەتری یوئێن و لە ڕێگەی دروستکردنی کەمپێکەوە کە تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ژیان وەکو نەخۆشخانە و خوێندنگە و باخچە و دابینکردنی ئارامی لە پێناو سەلامەتی بۆ ژیانیان".
ده‌شڵێت" کەمپی ئازادی بە تەواوەتی ناوەکەی لەوشەی ئازادی و سەربەخۆییەوە هاتووە تا کوردانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێ کوردستان ئازادانە لە کەشێکی ئارام ژیانی خۆیان دەستپێبکەنەوە کە ئەمە داواکاری لایەنە ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانە کە خۆیان داوایانکردوە کەمپی ئازادی لە هەمان شوێنی نیشتەجێبونیان لە کۆیە بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دروستکردنی کەمپەکە بودجەی وەکو سلفەی سەرەتایی سێ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و یوئێن سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات بە چاودێریی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق کە لە ماوەی ڕابردودا لە سنوری ئیدارەی هەولێر چوار کەمپ دروستکراوە و سیانیان لە هەریرە و ئەندامانی حزبە کوردستانیەکانی تێدایە نیشتیەجێیە.
ئەوەشی خستەڕوو، نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی له‌ناو كه‌مپی ئازادی له كۆیه ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای پاراستنی ئه‌منی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان تۆمارده‌بێت و ناساندنیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بۆ ماوەی کاتژمێرێک هێزێکی ئەمنی بە نیازبوون لە ده‌ورى كه‌مپى ئازادى ٢ى ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان له قەزای كۆیه خەندەق لێدەن، بەڵام هاوڵاتییانی سنورەکە مانیانگرت و ڕێگەیان نەدا.