کەشناسێک: لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند" لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات".

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ سادق عەتیە کەشناسی عێراقی رایگەیاند"  لە سەرلەبەیانی رۆژی شەممەوە بارودۆخی کەشوهەوای باراناوی روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات".

ئەو کەشناسە دەشڵێت" ئەگەری بارانبارین لە بەیانی یەکشەممەدا کۆتایی دێت، بایەکی سارد روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما".

سادق عەتییە راشیگەیاندووی" رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کەشوهەوا پاکدەبێتەوە و ئێوارەی رۆژی سێشەممە بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق دەست پێ دەکات و تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە  پلەکانی گەرما لە رۆژی سێشەممەدا روو لە دابەزین دەکەن و پێشبینیش دەکەن لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت، هەروەها ئەو شەپۆلی سەرمایە تاوەکو مانگی ئادار بەردەوام دەبێت و دوا شەپۆلی سەرمای زستان دەبێت.





AM:12:04:24/02/2024