تیرشتیگن بەرەو خولی سعودیە

مارک ئەندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی تایبەتی لە یەکێک لە یانەکانی خولی سعودیە وەرگرتووە.

 ڕاپۆرتەکە لە رۆژنامەنووس ئەشرەف بن ئەیادەوە هاتووە کە لە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیدا دەنووسێت، لە تویتێکدا کە بە زمانەکانی عەرەبی و ئیسپانی نووسیویەتی: تێرشتیگن ئۆفەرێکی زۆر ورووژێنەری لە سعودیەوە بۆ هاتووە”.

 تا ئێستا ناسنامەی ئەو یانەیەی کە ئارەزووی گواستنەوەی تێرشتیگن دەکات لەگەڵ بەهای ئەو ئۆفەرەی پێشکەشی کراوە ئاشکرا نەکراوە.

 جێگای سەرنجە کە تێرشتیگن لەم دواییانەدا گەڕایەوە ناو یاریگا دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە بەشی خوارەوەی پشتی ئەنجامدرا.

 تێرشتیگن لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی بروسیا مۆنشنگلادباخەوە ڕووی لە بەرشەلۆنە کرد، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووش گرێبەستەکەی نوێکردەوە و تا هاوینی ٢٠٢٨ گرێبەستەکەی درێژکردەوە.

 لە وەرزی ئێستادا گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە 20 یاریدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری کردووە لە  سەرجەم پاڵەوانێتییەکان و 20 گۆڵی لێکراوە و 8  یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.


PM:12:56:24/02/2024