چەند ڕۆژێکی مانگی داهاتوو دەکرێتە پشووی فەرمی

بڕیارە چەند ڕۆژێکی مانگی داهاتوو پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی یاساى پشووه‌ ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا رۆژانی (٥، ١١، ١٤، ٢١، ٢٢، ٢٣)ی مانگ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.

هەروەها بۆنە و یادەکانی مانگی سێی ئەمساڵ بەمشێوەیەیە: 

ڕۆژی ٥ی ئازار: ڕۆژی دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلی کوردستانە

ڕۆژی ٧ی ئازار: ڕۆژی ئازادکردنی شاری سلێمانی

ڕۆژی ٨ی ئازار: ڕۆژی جیهانی ژن

ڕۆژی ١٠ی ئازار: ڕۆژی جلوبەرگی کوردی

ڕۆژی ١١ی ئازار: یادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازار

ڕۆژی ١٤ی ئازار: ڕۆژی لە دایکبوونی مستەفا بارزانی

ڕۆژی ١٦ی ئازار: ڕۆژی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شەهید

ڕۆژی ٢١ی ئازار: جەژنی نەورۆز


PM:03:19:24/02/2024