نرخی نەوت دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ ی شوبات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی نزمبوونەوەیان بەخۆوە بینی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٠ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا یەک بەرمیل بە ٨٠ دۆلار و ٨٠ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمەریکی بە ٧٦ دۆلارە دوێنی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت کە لە سەرەتای مامەڵەکانی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، وەک درێژکراوەی زیانەکانی هەفتەی پێشوو دێت، دوای ئەوەی نەوت کۆتایی هەفتەکە بە ڕێژەی دوو بۆ سێ لەسەد دابەزی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکانی بازاڕ کە پێشبینی هەڵاوسانی زیاتر دەکرێت و بەرامبەر ئەوەش ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو ئەمریکا، نرخی نەوت لەم نزمیەدا بهێلێتەوە.





AM:09:40:26/02/2024