رۆژهەڵاتی کوردستان.. لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەبن

لانی کەم ٢٠ کۆڵبەری خەڵکی شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی  لە سنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە چەکی ساچمەیی " ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوون".

لە راپۆرتەکەدا هاتووە" ئەو کۆڵبەرانە سەر، سک، پشت، دەست، پێ و شوێنەکانی دیکەیان لەلایەن ئەو هێزانەوە بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی و تیمارکردن، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە".

هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو هێزە چەکدارانەی ئێران جگە لە بریندارکردن و لێدانی ئەم کۆڵبەرانە، دەستیان بەسەر سەرجەم کۆڵ و کەلوپەلەکانیان دا گرتووە.



PM:04:14:26/02/2024