لەسەر ڕێگەی (دێرک - قامشلۆ) دوو ئۆتۆمبێلى تایبەت کرانە ئامانج

کەمێک پێش ئێستا لە سنوری شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت کرانە ئامانج. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ بە فڕۆکەى بێفێرۆکەوان دوو ئۆتۆمبێلى تایبەت لەسەر ڕێگەى سەرەکى (دێرک – قامشلۆ) کرانە ئامانج.

تا ئێستا زیانە گیانیەکانى ئەو هێرشە نەزانراوە.

شاری قامشلۆ شارێکە لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان و لە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتووە، کە ساڵی (١٩٢٦) لە لایەن ئەندازیارێکی فەڕانسەییەوە ئاوادانکراوە، ئێستا نزیکەی (٥٠٠،٠٠٠) کەسی لێ نیشتەجێن کە (٧٠) لە سەدیان کوردن.


AM:10:58:28/02/2024