لە ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ١٦٦ دوکان سووتاون

بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی شەوی رابردوو بازاڕی لەنگە، رایگەیاند" ١٦٦ دوکان سووتاون".

لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکرایەوە، بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرای کرد کە لە ١٠%ی بازاڕی له‌نگه سووتاوه‌ و ١٦٦ دوكان بە تەواوە سووتاون". 

لە راگەیاندنی بەرگری شارساتنیدا هاتووە " له‌ رووداوه‌كه‌دا ٩٠ كه‌س زیانی ته‌ندروستییان پێ گه‌یشتووه‌ و ٢٤ كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر كراون."

شەوی سێ شەممە لە هەولێر ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگە کەوتەوەو تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیان بەردەوام بوو، دوای هەوڵێکی زۆر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.



PM:03:46:28/02/2024