لەسەر روخانی دیوەخانی تیلەکۆ سەرۆک عەشرەتەکەیان هاتە دەنگ

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرچوونی بڕیاری دیوەخانی عەشیرەتی تیلەکۆییەکان، سەرچاوەیەک دەڵێت فەرمانی دادگا بۆ تێکدانیان هەیە، سەرۆکی عەشیرەتی تیلەکۆیەکان دەڵێت" تاپۆی ئەو شوێنە بەناوی منەوەیە، نازانم لەسەر چ بنەمایەک ئەم قسانە دەکرێت".
 
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەنگۆی ئەوەبڵاوبوەتەوە کە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، باخێکی فەرهاد رەفعەت، کە سەرۆکی عەشرەتی تیلەکۆییە و کردویەتی بە دیوەخانی عەشیرەتەکەیان، تێکدەدرێت.
 
لەوبارەوە فەرهاد رەفعەت، بە رادیۆی دەنگی راگەیاندووە" ئەمە دیوەخانی هەمو گەرمیانە، هی هەمو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، بارەگایەکیشە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەو حیزبە، تەنها هی تیلەکۆ نییە". 
 
لە درێژەی لێدووانەکەیدا بۆ رادیۆکە" من ئەفسەرێکی عێراقم و کادری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم، هەر بڕیارێک هەبێت خۆم پێش هەموی جێبەجێی دەکەم".
 
" هیچ بڕیارێکی وا نەهاتوە نە لە سەرۆکی یەکێتیەوە، نە لە دادگاوە، تاپۆکەی بەناوی خۆمەوەیە، نازانم ئەم قسانە لەسەر چ بنەمایەک دەکرێت".( سەرۆکی عەسرەتی تیلەکۆ دەیڵێت).
 
 دیوەخانی عەشیرەتی تیلەکۆیەکان، لەبنەڕەتدا چەند باخێکن نزیک بە بینای مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەلار.
 
رادیۆکە دەڵێت" ئەو باخانە بە نایاسایی زانراون و دۆسیەکەیان پێش چەند ساڵێک دراوە بەدادگا، بەوتەی سەرچاوەیەکیش، دادگا ئێستا بڕیاری تێکدانی داون".
 
بەڵام فەرهاد رەفعەت رەتیکردەوە هیچ بڕیارێکیان لەوبارەوە پێ گەیشتبێت.



AM:12:04:01/03/2024