لە سوریا سێ‌ فەرماندەی باڵای ئێران كوژران

ئەمڕۆ هەینی ١ی ئاداری ٢٠٢٤ لە شاری بانیاس و دەوروبەری كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست لە سووریا دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا کە بەهۆیەوە سێ‌ فەرماندەی ئێران کوژراون. 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" ئەمڕۆ دەنگی سێ تەقینەوەی گەورە لە شاری بانیاس و دەوروبەری كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست لە سووریا بیستراوە و پێشبینی دەکرێت هێرشی ئیسرائیلی بێت". 

ڕاشیگەیاندووە" هێرشەكە ڤێلایەكی میلیشیاكانی ئێرانی کردووەتە ئامانج کە ئاماژە بە كوژرانی سێ فەرماندەی ئێرانی لەو هێرشەدا کراوە". 

هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل  بۆسەر دیمەشقی پایتەختی سوریا بەردەوامە و دوێنێ پێنج شەممەش هێرشێكی دیکە ئەنجامدرا. 


PM:06:51:01/03/2024