لیستی بەرازیل بۆ یاری ئیسپانیاو ئینگلتەرا راگەیەنرا

راهێنەری بەرازیل لیستەکەی  بۆ دوو یاری دۆستانە دژی ئیسپانیاو ئینگلتەرا راگەیاندو نەیماری دوورخستۆتەوە.

لە لیستەکە بانگهێشتکردنی ساڤینۆ یاریزانی جیرۆنا و ئەندریک یاریزانی پاڵمێراس و لوکاس پاکێتاش گەڕاوەتەوە.

 دۆریڤاڵ جونیۆر چەند یاریزانێکی پێشووی یانەکەی بانگهێشت دەکات کە بریتین لە ڕافایلی گۆڵچی و پابلۆ مایا یاریزانی هێڵی ناوەڕاست.


لیستەکە بەمشێوەیە:
 
گۆڵپارێزان:
 بینتۆ
 ئێدەرسۆن
 ڕافایل (ساوپاولۆ)

لای ڕاست :

 دانیلۆ
 یان کۆتۆ

 لای چەپ:

 ئایرتۆن لوکاس
 وێندێل

 بەرگری:

 بێرالدۆ
 گابرێل ماگالهایس
 مارکینهۆس
 مۆرێلۆ

 ناوه‌ند :

 ئاندرێی
 ئەندریاس
 برۆنۆ گویماریش
 کاسیمیرۆ
 دۆگلاس لویس
  جواو گۆمێز
 لوکاس پاکێتا
 پابلۆ مایا (ساوپاولۆ)


 هێرشبەرەکان:

  ئیندریک
  گابرێل مارتینێلی
  ڕافینها
  ڕیچارلیسۆن
  ڕۆدریگۆ
  ساڤینیۆ
  ڤینیسیۆس جونیۆر


 هەڵبژاردەی بەڕازیل  لە مانگی ئازاردا لەدوو یاری دۆستانەدا ڕووبەڕووی ئیسپانیا و ئینگلتەرا دەبێتەوە.

 
دۆریڤاڵ جونیۆر راهێنەری  بەرازیل وتی:"  لە پێکهاتەی نموونەیی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل: لیستێکی سەرەتاییمان هەیە، بەڵام هیچ شتێک نییە کە نەتوانرێت بگۆڕدرێت.  ئێمە لەگەڵ ئەوان لە یاریگادا تیروپشکی ڕاستەقینەی پێکهاتەی ڕیزبەندی دەکەین، بۆیە پێم باشە چاوەڕێ بکەم.

 دۆریڤاڵ جونیۆر لەسەر دوورخستنەوەی نەیمار وتی:" ئەو چاودێرە، دڵنیابن لەوە، ئەو هەوڵدەدات پرۆسەکە خێراتر بکات، ئێمەش دەبێت ڕێز لە پرۆتۆکۆلەکان بگرین، پێکانێکی قورس و ئاڵۆزە، بەڵام پیشەگەرێکی گەورەیە، و ئەو گرنگییەکەی دەزانێت.


PM:08:57:01/03/2024