لە پارێزگایەکی باکوری کوردستان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

ئەمڕۆ هەینی ١ی ئاداری ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستان روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاندووە" کاتژمێر (٥:٩) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٤.١) پلەی رێختەر، لە سنووری پارێزگای مەڵاتیای باکوری کوردستان روویداوە". 
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئافاد، زەمینلەرزەکە بە قووڵایی (٧) کم تۆمارکراوە، هەروەها هەر ئەمڕۆ لە ماوەی یەک کاتژمێردا پێنج بوومەلەرزە لە سنوری ئاگری ڕوویداوە. 

دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو تائێستا زیاتر لە ٤٤ هەزار و ٨٥ پاشەلەرزە روویانداوە کە (١٤)یان شەش پلە و (٧٧)یان پێنج پلە بووە. 


PM:09:05:01/03/2024