"هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە"

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت" دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم چەند وردەکارییەکی کەمی ماوە و دووبارە دەستپێدەکاتەوە". 

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە"  بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەی ئاو و بازرگانی مانگی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی فیدراڵ سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەردانەکەی شاندی باڵای عێراق بۆ تورکیا گفتوگۆ لەسەر کێشەی ئاسایشی سنورەکان و کێشەی ئاو و رێگەی گەشەپێدان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا گەیشتوونەتە رێککەوتن و تەنها هەندێک وردەکاری ماوە و لە ماوەیەکی نزیکدا هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

رۆژی ٢٥ی مارسی ٢٠٢٣ لەسەر بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی پاریس پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، تائێستاش سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەکردووەتەوە.


PM:11:11:01/03/2024