هونەرمەندێکی میسری کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی هەینی ١ی مارسی ٢٠٢٤ هونەرمەند حیلمی بەکر دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 

پرۆفیسۆر حیلمی بەکر لە تەمەنی (٨٦) ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. 

حیلمی بەکر لە ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٣٧ لە قاهیرە لە دایکبووە، ئاوازدانەرێکی میسری بووە و نزیکەی هەزار و ٥٠٠ ئاواز بۆ گۆرانیبێژە گەورەکانی عەرەبی ئامادەکردووە، وەک (لەیلا موراد، وەردە جەزائیر، نەجات سەغیرە، محەمەد حلو، عەلی حەجار و مەدحەت ساڵح). 

هەروەها نزیکەی (٤٨) شانۆگەری مۆسیقی پێشکەشکردووە کە بەناوبانگترینیان بریتی بوون لە (خانمە جوانەکەم، هاودیت و مۆسیقا لە گەڕەکی ڕۆژهەڵات). 


AM:12:01:02/03/2024