دوای ئهنجامدانى ههڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ٦ ملیۆن و ٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی، هەروەها هەزار دیناری عێراقی بەرامبەره بە ٤٥ هەزار تمەنی ئێرانی.
شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە کە هەڵبژاردنەکانی دوێنێی پەرلەمان و شارەزایانی رێبەری ئێران و مەترسی سزای نوێ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەگەری هەیە بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێندرێت، هۆکاری سەرەکی دابەزینی لە ناکاوی نرخی تمەنی ئێرانیە.