مان سیتی و هالاند لەسەر وادەی جیابوونەوە رێککەوتن

 ئێرلینگ هالاند، یاریزانی نەرویجی، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی ڕێککەوتووە لەسەر وادەی ڕۆیشتنی.

 بەپێی پرۆگرامی "ئێل چرینگیتۆ”ی ئیسپانیا، ڕێککەوتنێک کراوە کە ڕێگە بە هالاند دەدات لە هاوینی ٢٠٢٥ بە بڕی ١٧٥ ملیۆن یۆرۆ بڕوات.

 ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک دێت، کە دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، ڕافایلا پیمێنتای بریکاری هالاند لە کۆبوونەوەیەکی 3 کاتژمێریدا یەکتریان بینی.

 شایەنی باسە هالاند بەهەمان شێوە پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە هەیە، چونکە هەندێک پێیان خۆشە ئەو یاریزانە شانبەشانی کیلیان مباپێ یاری بکات، کە پێدەچێت هاوینی داهاتوو ڕوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات.

 گرێبەستەکەی هالاند لەگەڵ مانچستەر سیتی تا هاوینی ٢٠٢٧ درێژدەبێتەوە، مانچستەریش بێهودە هەوڵدەدات ئەستێرە نەرویجییەکە ڕازی بکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە.


  هالاند لەم وەرزەدا ٢٧ گۆڵی لەگەڵ مان سیتی تۆمارکرد لە ٣٠ یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا.


PM:05:44:02/03/2024