نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووە.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووە و گەیشتە ٨٣ دۆلارو ٤٣ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ١٩ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە٧٩ دۆلار و ٨١ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٢٦ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دێت کە ئاشکرایکرد، ئابووری ئەمریکا بەڕێژەی ٣.٣٪ لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو گەشەی کردووە.

لە لایەکیترەوەبەرزبونەوەی نرخی نه‌وت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.



AM:09:24:03/03/2024