کۆمەڵەی نەوتی کوردستان: هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم‌و بەغدا نەکراوە

کۆمەڵەی نەوتی کوردستان کە بە ( ئەپیکور ) ناسراوە رایدەگەیەنن " کە هیچ رێککەوتن لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێم بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە".

لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاوکرایەوە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات " ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێم و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت نەکراوە، بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت".

کۆمەڵەکە سەرسوڕمانی خۆی پێشاندەدات لە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی لێپرسراوانی عێراق کە دەڵێن رێککەوتن کراوە سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق_تورکیاوەو دەڵێن" ئەو لێدوانانە ھیچ بنەمایەکیان نییە، ناشزانن پاڵنەری پشت ئەو لێدوانە ھەڵانە چین". 

کۆمەڵەکە دەڵێن" تائێستا ھیچ پێشنیازێک لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم نەخراوەتەڕوو ھیچ رێککەوتنێکیش نەکراوە، مانگانەش عێراق بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمەوە یەک ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت".

کێشەی گەورەی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەیوەندی رێککەونکەوتنی کۆمپانیاکەنەوە هەیە لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەسەر نرخی تێچووی بەرهەهێنانی نەوت کە بەپێی جیاوازی گرێبەستەکان لە هەرێم ٣١ دۆلار دەچێتە بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت، بەڵێ‌م لە حوکمەتی فیدراڵیی لەنێوان ٣ بۆ ٥ دۆلارە.



PM:02:45:03/03/2024