نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان واژۆ كرد‌و، رۆژی ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیاندنێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "ا پاڵپشت به بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (١)ـی ساڵی ٢٠٠٥ـی هه‌مواركراو، "نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوه به دیاریكردنی رۆژی ٢٠٢٤/٦/١٠ به واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان."
به‌پێی فه‌رمانه‌كه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه، کە هه‌ر ئه‌مڕۆ له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوو، کێبەركێ لەسەر ١٠٠ کورسی دەبێت و هەرێم دەکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن و، پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقە ئەنجام دەدرێت.